گۆڤاری بزنس ماتەرز بڵاویکردەوە، بڕیارە دادگای باڵای لوبنان بڕیاری خۆی لەسەر دۆسیەیەکی نێوان بانکی ئینتەرکیشوەری لوبنان و عێراق تیلیکۆم بدات کە کۆمپانیایەکی هاوبەشی کۆمپانیای ئەجیلیتی کوێتی و کۆمپانیای ئۆرنجی فەرەنسییە. دۆسیەکە لە دەوری قەرزێکی ١٥٠ ملیۆن دۆلاری کە لەلایەن کۆمپانیای ئای بی ئێڵەوە دراوە بە کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم کە زۆرینەی کۆمپانیاکە خاوەندارێتی سیروان بارزانی دەکات. بەپێی ڕاپۆرتەکە، دواتر ئەم قەرزە "بۆ فێڵکردن لە عێراق تیلیکۆم لە سەدان ملیۆن دۆلار بەکارهێنرا...بارزانی و بانکی ئای بی ئێڵ [قەرزەکە]یان بە هەڵە خستووەتەڕوو...بە بێ زەمانەت ڕایانگەیاند سەرەڕای ئەوەی کە بە تەواوی لەلایەن بارزانیەوە بارمتە کراوە."
بابەتی بازرگانی – خاڵی وەرچەرخانێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی لوبنان دژی گەندەڵی سنووربەزێن؟




