لە پارچە شیکارییەکدا کە لە کۆڕبەندی فیکرای ئینستیتیوتی واشنتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی نزیکدا بڵاوکراوەتەوە، ئیدریس ئۆکودوکو ڕۆژنامەنووس کە بنکەکەی لە بەیروتە، باس لەوە دەکات کە سەرەڕای دژایەتی زۆرێک لە کوردەکان بۆ کاریگەرییە بەرچاوەکانی ئێران لە عێراق، پێدەچێت سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کراوە بێت بۆ بەکارهێنانی دەسەڵاتی تاران بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی بەردەوامی هەڵبژاردنەکانی حکومەتی هەرێم. ئۆکودوکو ئاماژە بەوە دەکات کە لایەنە سیاسییە شیعەکانی عێراق کە بە نزیکیی ئێران تێدەگەین، لە دادگای فیدراڵی عێراقدا کاریگەرن کە لە مانگی حوزەیران داوای هەڵپەساردنی هەڵبژاردنەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد.
دوای ماوەیەکی کەم لە دیداری عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێران لە مانگی ئایاردا، سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند کە ئێران و حکومەتی هەرێم لاپەڕەیەکی نوێیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردۆتەوە و بەم زووانە هەردوو حکومەت ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ دەکەن. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە بەڕواڵەت پەیوەندییەکی دۆستانە لە نێوان ئەمریکا و حکومەتی هەرێمدا هەیە، کە لەم دواییانەدا ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ستایشی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و کوردستانی کرد کە لەسەر بنەمای بەها و بەرژەوەندی هاوبەش دامەزراوە.




