ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، هەشت کۆمپانیای نەوتی کە لە کوردستان کاردەکەن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا. دوای بڕیارێکی ناوبژیوانی لە پاریس لە بەرژەوەندی عێراق لە دژی تورکیا، لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ەوە هەناردەکردن لە کوردستانەوە ڕاگیرا. بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، کۆمپانیای DNOی نەرویجی و کۆمپانیای Genel Energy ی بەریتانیا تا ئێستا گرێبەستەکەیان واژۆ نەکردووە، چونکە بەدوای ڕوونکردنەوەدا دەگەڕێن لەسەر نزیکەی یەک ملیار دۆلار پاشەکەوتی نەدراو کە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە قەرزدارە.
ئەم ڕێککەوتنە دوای چەندین ساڵ ناکۆکی لەسەر هەناردەکردنی نەوتی کورد دێت. لێکۆڵینەوەیەکی مانگی تەمموزی 2024ی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکرد، دوای ڕاگرتنی هەناردەکردنی ڕەسمی لە ساڵی 2023 بە قاچاخ لە کوردستانەوە بۆ ئێران بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی هەمان ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز ” دوانزە کەس گوتیان بەرپرسانی دوو حزبە دەسەڵاتدارەکەی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستانی خێڵی بارزانی و یەکێتیی خێڵی تاڵەبانی، سودمەند بوون [لە قاچاخچییە].”




