کۆمپانیای ئەجیلیتی کوەیتی ڕایگەیاند، لە دۆسیەیەکی ناوبژیوانیدا لە دژی کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم کە زۆرینەی کۆمپانیایەکی خاوەندارێتی سیروان بارزانییە، بڕی یەک ملیار و 17 ملیۆن دۆلاری بردووەتەوە. دادگای ICC بڕیاری لە بەرژەوەندی عێراق تیلیکۆم (IT) دا کە کۆمپانیایەکی هاوبەشی کۆمپانیای ئەجیلیتی و ئۆرنجە و بڕی یەک ملیار و ١٧ ملیۆن دۆلاری پێبەخشی، لەگەڵ نزیکەی ٣.٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە تێچووی، ئەمەش بەهۆی ناکۆکییەک لەسەر گەرەنتی قەرز لە ساڵی ٢٠١١دا.
ئەم بڕیارە دوای بڕیارێکی ناوبژیوانی جیاکراوەی ساڵی ٢٠٢٣ دێت کە بە بڕی یەک ملیار و ٦٥٠ ملیۆن دۆلار دەرچووە دژی سیروان بارزانی، دوای ئەوەی دەرکەوت کە فێڵی لە کۆمپانیای عێراق تیلیکۆم کردووە.




