کۆمپانیای ئەجیلیتی کوەیتی دەرفەتێکی بۆ بەدواداچوونی ئیدیعاکانی دژی بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بە ٣٨٠ ملیۆن دۆلاری ئەو پارە لابراوانەی کە لە کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم وەبەرهێنراون، مسۆگەر کرد. دوای ئەوەی سێ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتییەوە ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوەی سەرەتایی داواکارییەکانی بووەوە، لیژنەیەکی هەڵوەشاندنەوەی داواکارییەکانی سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی وەبەرهێنان (ICSID) بەشێکی بڕیارە سەرەتاییەکەی هەڵوەشاندەوە، ئەمەش ڕێگەی بە کۆمپانیای ئەجیلیتی داوە کە داواکارییەکانی لەبەردەم دادگایەکی نوێدا تۆماربکاتەوە. ئەجیلیتی ئیدعای ئەوە دەکات کە کارەکانی عێراق لەوان هەڵوەشاندنەوەی وەبەرهێنانەکانی لە کۆڕەک، پێشێلکردنی پەیماننامەی دوولایەنەی وەبەرهێنانی کوەیت و عێراق بووە. هەروەها لە وتارەکەدا هاتووە کە کۆمپانیای ئەجیلیتی هەنگاو دەنێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارە ناوبژیوانییەکەی کە زیاتر لە یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلارە لە دژی کۆڕەک و سیروان بارزانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە.
کەنداو نیوز – کۆمپانیای ئەجیلیتی کوێت بڕیاری لەباری لەسەر پارەی ٣٨٠ ملیۆن دۆلاری عێراق بەدەستهێنا




