بارزانی وۆچ لە ژێر هێرشدایە

ڕۆژنامەی تەلەگراف – یاریدەدەری پەرلەمانتاری پارتی کرێکاران بڕی ٤٠٠ هەزار پاوەندی لەلایەن کۆمپانیا نەوتییەکانی پەیوەست بە کوردستانەوە داوە

وێنەی فایل (Zbynek Burival/Unsplash)

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، گاری کێنت یاریدەدەری ماری گلیندۆن پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا ٤٠٠ هەزار پاوەندی لە کۆمپانیا نەوتییەکانی پەیوەست بە بارزانییەکان وەرگرتووە. گوایە ئەو لەگەڵ گلیندۆن بەرژەوەندییەکانی هەرێمیان لە پەرلەمان بەرەوپێش بردووە. کێنت کە هاوکات سکرتێری گروپی پەرلەمانیی سەرتاسەری هەرێمی کوردستانە لە عێراق، لە لایەن گروپی کار کە کۆمپانیایەکی کوردی نەوت و بیناسازییە و پەیوەندی بە مەسرور بارزانییەوە هەیە، مووچەی پێدرا.