هەواڵگری ئۆنلاین بڵاویکردەوە، تیمی یاسایی سیروان بارزانی لە کۆمپانیای Boies, Schiller & Flexner لە خەباتدایە بۆ بەکرێگرتنی کۆمپانیایەکی هەواڵگری کۆمپانیاکان بۆ پشتگیریکردن لە ئیدیعاکانی کە ڕایدەس کۆنسڵتینگ ڕێگەی نایاسایی بەکارهێناوە بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە لە ڕێوشوێنی ناوبژیوانی دژی بارزانی. لە ساڵی ٢٠٢٣ ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی بڕیاریدا بەڵگەکانی ڕایداس کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی ناوبژیوانی نییە.
سیروان بارزانی، سەرۆکی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ڕووبەڕووی فشارێکی یاسایی توند دەبێتەوە، دوای ئەوەی دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری لە بڕیارەکانی ناوبژیوانی لەدەستدا بەهۆی زەوتکردنی پشکی کۆمپانیای عێراق تیلیکۆم لە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم. ئەو ئامانجی ڕێوشوێنی جێبەجێکردنی نێودەوڵەتییە بە ڕێوشوێنی یاسایی لە دوورگەکانی ڤێرجینیای بەریتانیا و دوورگەکانی کایمان و ئیمارات.
جگە لەوەش سکۆت پێری ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا داوای لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە کە چاودێری داراییەکانی ئەمریکا مسۆگەر بکات و بە ئاماژەدان بە نیگەرانییەکانی سەبارەت بە گەندەڵی سیروان بارزانی.




