بارزانی وۆچ لە ژێر هێرشدایە

ئێکورد – مەسرور بارزانی ڕەتیدەکاتەوە خاوەنی موڵکی چەند ملیۆن دۆلاری بێت لە میامی

وێنەی فایل (Antonio Cuellar/Unsplash)

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستانی عێراق ڕووبەڕووی تۆمەتی خاوەندارێتی موڵکێکی 18.3 ملیۆن دۆلار دەبێتەوە لە شاری میامی لە ویلایەتی فلۆریدا. بەڵگەنامە دزەپێکراوەکانی کۆمپانیایەکی یاسایی ویلایەتی پێنسیلڤانیا کە لە لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەی زە ئەمریکن پرۆسپێکتدا بڵاوکراونەتەوە، گوایە پەیوەندی بارزانی بە باڵەخانەیەکی ساوس بیچ لە میامی ئاشکرا دەکەن کە بەهای 18.3 ملیۆن دۆلارە. بەڵام نووسینگەی بارزانی ئەو قسانە ڕەتدەکاتەوە.