لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی حکومەتی جیهانی لە دوبەی، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی باڵای هەردوولا ئامادەی بوون. تیشکی خستە سەر بارودۆخی فراوانتری عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەختی لەسەر پێویستی بەرزکردنەوەی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کردەوە.
ڕووداو – سەرۆک بارزانی و ئەردۆغان پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە دوبەی تاوتوێ دەکەن




