ڕۆژنامەی زە نیو عەرەبی بەریتانی بڵاویکردەوە، بڕیارە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم کە لە بنەڕەتدا بۆ 10ی حوزەیران بەڕێوەبچێت، لانیکەم سێ مانگ دوابخات. پارتی دیموکراتی کوردستان داوای دواکەوتنی کردبوو، بە ئاماژەدان بە نیگەرانییەکانی بڕیارێکی دادگای فیدراڵی کە گۆڕانکاری لە سیستەمی هەڵبژاردندا کردووە. لە وەڵامی ڕاپۆرتەکەدا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ڕووداوی ڕاگەیاند : “پێمان وایە ڕێککەوتنی نێوان لایەنەکان زۆر گرنگە و ناڕەزایەتیمان نییە بەرامبەر دواکەوتنی کورت ئەگەر ئەوە پێویست بێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن”.
عەرەبی نوێ – سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی…




