بارزانی وۆچ لە ژێر هێرشدایە

هەواڵگری ئۆنلاین – ئاشکرا بوو: هەوڵێکی نهێنی سەرۆک وەزیرانی کوردستانی عێراق بۆ کڕینی بەرنامەی سیخوڕی ئەمریکی

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانێکی فەرمی بۆ واشنتۆن دی سی، شوباتی 2024 (حکومەتی هەرێمی کوردستان/دۆمەینی گشتی)

هەواڵگری ئۆنلاین بڵاویکردەوە، مەحتاوب مۆر، ڕاوێژکاری پێشووی واشنتۆن لە ئەمریکا سکاڵای یاسایی لەسەر مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و دوو براکەی تۆمارکردووە و تۆمەتباریان کردووە بە سپیکردنەوەی پارە بۆ ناو خانووبەرەی ئەمریکی و هەوڵدان بۆ کڕینی ئامێری سیخوڕی ئەمریکی.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئینتلێجنس ئۆنلاین، تۆمارەکانی دادگا باس لەوە دەکەن کە بنەماڵەی بارزانی لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا بە شێوەیەکی نایاسایی ویستوویانە سیخوڕی سفر کلیکی ئەمریکی لە گروپی گەشەپێدانی HSS لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی پێشەوە، ASO LLC بەدەستبهێنن. بەڵگەنامەکان، کە بریتین لە گرێبەستێک و دوو ئیفادەی نهێنی لە دۆسیەیەکی دادگای مۆرکراوی بەردەوام لە نیویۆرک، ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەفان عومەر شێروانی ئەو گرێبەستەی بە ڕێنمایی وەیسی بارزانی برای مەسرور بارزانی ڕێکخستووە، کە دەزگای هەواڵگری ئۆنلاین بە "بەرپرسی هەواڵگریی دیفاکتۆ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان" وەسفی دەکات.

تۆمارکردنەکان ئاشکرای دەکەن کە دواتر کۆمپانیای ASO LLC سکاڵای لەسەر کۆمپانیای HSS تۆمارکردووە دوای ئەوەی ٣٦٠ هەزار دۆلاری داوە بۆ سیخوڕییە ناکارامەکان، لە کۆتاییدا هەردوو لایەنەکە گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی نهێنی.

ئینتلێجنس ئۆنلاین لە درێژەدا باس لەوە دەکات کە سکاڵای مۆر چەند پلانێک دەخاتە ڕوو کە گوایە بنەماڵەی بارزانی بە بەکارهێنانی کۆمپانیاکانی توێکڵی بێناو، خانووبەرەی ئەمریکییان بەدەستهێناوە. لە سکاڵاکەدا باس لەوە کراوە کە گۆڵدن ئیگل گڵۆباڵ (GEG) وەک "کۆمپانیای پێشەوە بۆ بارزانییەکان" کاری کردووە، گوایە لەڕێگەیەوە گرێبەستیان لەگەڵ سوپای ئەمریکا دەستەبەر کردووە.