پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ڕووسیا و کوردستان "لەگەشەکردندایە"، بەگوێرەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کە ڕووداو ئاماژەی پێکردووە. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، “باشترکردنی پەیوەندییەکان لە بەرژەوەندی هەردوولادایە”. بەگوێرەی زانیارییەکانی (رووداو)، کۆمپانیاکانی نەوتی ڕووسی لۆکۆیل، گازپرۆم نەفت، ڕۆسنەفت هەموویان لە کوردستان کاریان هەیە.
ڕووداو- ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ کوردستان بەرەو باشتر دەچێت




