پرۆژەی ڕاپۆرتکردنی تاوان و گەندەڵی ڕێکخراو (OCCRP) ڕاپۆرتی پەیوەندی نێوان سەرمایەداری عێراقی نزار حەنا ناسری، بەناو "باوک"ی بازرگانی قاچاخچێتی جگەرە لە عێراق و بنەماڵەی بارزانی بڵاوکردەوە.
لە ڕاپۆرتێکی نوێدا، ڕێکخراوی OCCRP ناسری بە "هاوپەیمانێکی نزیک"ی بنەماڵەی بارزانی وەسف کردووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەرژەوەندی دارایی زۆر تێکەڵاویان هەیە".




