بارزانی وۆچ لە ژێر هێرشدایە

هەواڵگری ئۆنلاین – پێشمەرگە دێرینەکانی پەیوەندی ستراتیژی لە پشت داوای یاسایی بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی کورد بە تاوانی گەندەڵی و کوشتن

وێنەی فایل (Maria Oswalt/Unsplash)

دەزگای هەواڵگری ئۆنلاین کە بنکەکەی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسایە، بڵاویکردەوە، لۆبیستەکانی بنەماڵەی بارزانی لە واشنتۆن دی سی لە نێوان دەستپێکردنەوەی داوای یاسایی سندوقی قوربانیانی کوردستان "لە سەر پاسەوانی خۆیانن". مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کورد و هاوتۆمەتبارەکانی، کە بەشێکی زۆریان ئەندامی بنەماڵەی بارزانین، تۆمەتبارن بەوەی دەسەڵات بە بریکارەکانیان دەدەن بۆ ئەنجامدانی تاوان لەوانە “کوشتنی دەرەوەی دادگا، جینۆساید، بارمتەگرتن و ڕفاندن، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، مامەڵەی نامرۆڤانە، ئەشکەنجەدان، دەستدرێژی سێکسی، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، و کردەوەی نایاسایی و ماددی فرەچەشنی دیکە”، بەپێی زانیاریی سکاڵای کەی ڤی ئێف. ماڵپەڕی ئینتلێجنس ئۆنلاین بڵاویکردەوە، کۆمپانیای ئارێنتفۆکس شیف ​​کە کۆمپانیایەکی بەناوبانگی لۆبیکردنی ئەمریکییە، بەشدارە لە هاوکاریکردنی بنەماڵەی بارزانی.