مایکل ڕوبین ئەکادیمیستی ئەمریکی نووسیویەتی، نەبوونی سەرکردایەتی کاریگەر لە کوردستان "ئازاری" دۆزی گەلانی دەدات. ڕوبین لە چاپێکدا کە 19FortyFive بڵاویکردووەتەوە، باس لەوە دەکات کە ڕکابەریی بارزانی و تاڵەبانی "دۆزی کوردی تێکدا"، بۆ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش "بەختی بنەماڵە لە ناسیۆنالیزمی کوردی تێدەپەڕێت".
ڕوبین ئاماژەی بەوەشکرد، ڕکابەرییەکانی ناو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی کوردستانی ڕاگرتوە، هەڵسەنگاندنی بۆ ئەوە کرد کە "مەسرور ڕقی لە نێچیرڤانی ئامۆزاکەیە و بەردەوام هەوڵی تێکدان یان پەراوێزخستنی دەدات" و "بافیل و قوباد تاڵەبانی بە هەمان شێوە هەست بە لاهور ئامۆزا دەکەن".




