بارزانی وۆچ لە ژێر هێرشدایە

ئاسۆی ئەمریکی – سەگەکانی جەنگی ڕاستەقینەی عێراق

(دەنگی ئەمریکا/دۆمەینی گشتی)

گۆڤاری ئەمریکی پرۆسپێکت بڵاویکردەوە، بەڵێندەری بەرگری DGC International کە بەرپرسیارە لە سووتەمەنیکردنی بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق، لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکاوە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە بەهۆی گومانی گەندەڵی پەیوەست بە مامەڵەکانی لە کوردستانی عێراق. گوایە ئەو بەڵێندەرە لە ڕێگەی شەراکەتی نهێنی لەگەڵ کۆمپانیاکانی خاوەندارێتی مەنسور بارزانی برای سەرۆکی حکومەتی کوردستان گرێبەستی کوردی بەدەستهێناوە.