کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر نیگەرانی خۆی لە "پاشکەوتنی ئەم دواییەی" ئازادی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان دەربڕی. لە بەیاننامەیەکدا ، کونسوڵخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “پابەندە بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ باشترکردنی دیمەنی میدیا، لەنێویاندا دابینکردنی دەرفەتی گەشەپێدانی پیشەیی بۆ ڕۆژنامەنووسان.”
حکومەتی هەرێم ئەو نیگەرانیانەی کەم کردۆتەوە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە ، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا "پێشێلکارییەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان بە ڕێژەی 42% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە".




